شارپرێس:
محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، پەیامێکی توند ئاراستەی واشنتۆن دەکاتو ڕایدەگەیەنێت، "هاوکێشەی نوێی گەروی هورمز لەقۆناغی جێگیربوندایە"، دهشڵێت، "ئەمریکا توانای بەرگەگرتنی ئەم بارودۆخەی ئێستای نییە، لەکاتێکدا ئێران هێشتا وەڵامە ڕاستەقینەکانی دەستپێنەکردوە".
قالیباف لەهەژماری خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێكس بڵاویکردوهتهوه، "ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی، بەهۆی پێشێلکردنی ئاگربەستو سەپاندنی گەمارۆکان، ئاسایشی دەریاوانیو گواستنەوەی وزەیان خستوەتە مەترسییەوە، بەردەوامیی ئەم دۆخەش بۆ ئەمریکا مەحاڵە".
ئەم لێدوانانە دوای ئەوەدێن، دۆناڵد ترهمپ سەرۆکی ئەمریکا، پڕۆژەی ئازادی بۆ کردنەوەی ڕێڕەوی گەروەکە ڕاگەیاند، لەبەرامبەردا، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەو هەوڵەی بەپڕۆژەی بنبەست ناوبردو هۆشداریدایە ئەمریکاو ئیمارات کە خۆیان لەزۆنگاوێک تێوە نەگلێنن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، گرژییەکان گەیشتونەتە ئاستی پێکدادانی ڕاستەوخۆ، دوای ئەوەی چهند كهشتیهكی ئهمریكی هەوڵی تێپەڕبونی دابوو، لەنزیک بەندەری (جاسک) بەدوو موشەک کرایە ئامانج، سوپای پاسدارانی ئێرانیش هەموو ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لەتێپەڕبونی کەشتیی نهوتههڵگر دەکەنو جەختیانکردەوە، گەروەکە تەنها بەڕوی ئەو کەشتییانەدا کراوەیە کە لایەنگری دەستدرێژی بۆسەر ئێران نەکەن.
ئێستا تاران مەرجی نوێی بۆ تێپەڕبونی کەشتییەکان داناوە، کە دەبێت پێشوەختە هێزە دەریاییەکانی ئێران ئاگاداربکرێنەوە، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە گەروی هورمز چوەتە ناو قۆناغێکی نوێی بەڕێوەبردنەوە کە ڕەنگە نەخشەی وزە لەجیهاندا بگۆڕێت.
