شارپرێس:
کەمێک لەمەوبەر لەگوندی
سەرسیانی سەر بە ناحیەی بنگرد لە سنوری ئیدارەی راپەڕین، هەورەبروسکە لەچوار کەسی
دا و بەهۆیەوە باوک و کوڕێک گیانیان لەدەستدا، دوانەکەی دیکەش برینداربون.
هەژار عومەر، بەڕێوەبەری
فریاکەوتنی رانیە بە شارپرێسی راگەیاند،" قوربانییەکان دانیشتوی قەزای
حاجیاوان و بۆ سەردان چونەتە ئەو گوندەو ئەو روداوەیان بەسەردا هاتوە ".
ئەوەشیخستەڕوو،"
لەئێستادا تەرمی باوک و کوڕەکە لە پزیشکی دادن لەرانیە، دوو بریندارەکەش لەنەخۆشخانە
چارەسەری پزیشکیان بۆ دەکرێت ".
ئەمەش لەکاتێکدایە،
لەئێستادا لەبەشێکی زۆری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان باران و هەورەبروسکە و رەشەبا
دەستیپێکردوە.