حكومەتی سوریا هاوسەرگیری دوەم دەكاتە یاساو بەزۆرەملێ‌ جێبەجێی دەكات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 805 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەگوێرەی نوسراوێکی حکومەتی سوریا داوا لەسەرجەم هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات لەڕێگەی ئەوقافی سوریاوە هاوسەرگیری دوەم بەسەر هەموو پیاوانی سوریادا جێبەجێبکرێت.

 
هاوكات، جەختیش كراوەتەوە كە بڕیارە وەك یاسایی پەسەدنكراوی حكومەت دەبێت مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت و دەبێت جێبەجێبكرێت.

لەنوسراوەكەدا ئەوەش هاتوە، كەمەرجی تایبەتی ئەو ئەو كەسانە داناوە كەهاوسەرگیرییەكە ئەنجامدەدەن و دەبێت
مزسوڵمان بێت بەتواناو بەهێزو ژیر بێت توانای هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی پارەو کۆبونەوەی هەبێت بۆ هاوسەرگیری دوەم، ئەمە وەکو خاڵێکی چارەسەری کۆمەڵایەتی نیشتیمانی وڵاتەکە دابنرێت.