شارپرێس:
ئاژانسی هەواڵی میهر بڵاویکردەوە، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، لەسەر پێویستیی کۆنترۆڵکردن و بەڕێوەبردنی بازاڕ و رێگریکردن لەهەر جۆرە هەڵاوسان و گرانبونی نرخەکان پلانێ:ی وردی داڕشتوەو لەمرۆوە كاری لەسەر دەكرێت.
مەسعود پزیشكیان، وەزارەتی کشتوکاڵی ڕاسپارد کە پلان و ستراتیژی خێرا دابڕێژن بۆ کەمکردنەوەی ئەو کاریگەرییە نەرێنییانەی کە لەوانەیە بەهۆی سنوردارکردنی هەندێک لەدەروازە سنورییەکانەوە لەسەر نرخی کاڵا سەرەکییەکان و دەرمان دروست ببن.
هەروەها لەبارەی گرنگیدان بەلایەنی بازرگانی، سەرۆک کۆماری ئێران تیشکی خستوەتە سەر چەند خاڵێ:..
-بەکارهێنانی زۆرترین توانای بەندەرەکانی باکور بەمەبەستی قەرەبوکردنەوەی هەر کورتھێنانێک.
-پەرەپێدانی رێڕەوە بازرگانییە جێگرەوەکان بۆ دەستەبەرکردنی هاوردەکردنی بەردەوام.
-سودوەرگرتن لە توانای وڵاتانی دراوسێ بەتایبەت وڵاتانی وەک پاکستان، ڕوسیاو ئازەربایجان، بۆ دابینکردن و هاوردەکردنی پێداویستییە سەرەکییەکان، هاوکات داوای خێراکردنی جێبەجێکردنی رێککەوتننامە بازرگانییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا کرد.
لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا، پزیشکیان وتی، وەزارەتی کشتوکاڵی ناچار کردووە کە گرووپی کاری پسپۆڕ و دیاریکراو بۆ هەر جۆرە کاڵایەک پێکبهێنێت. ئەم هەنگاوەش بەئامانجی رێگریکردن لەپەرتەوازەیی و لەدروستبونی پشێوی لەپرۆسەی بڕیارداندا.
هەروەها وەزارەتەکەی ڕاسپاردوە بۆئەوەی لەبەخێراترین کات وڵاتانی سەرچاوە بۆ دابینکردنی کاڵاکان دیاریی بکەن، تا پرۆسەی کڕین و هاوردەکردن بەشێوازێکی یەکگرتوترو خێراتر بەڕێوەبچێت.
