ئێران لەبارەی واژۆكردنی ڕێكەوتنەوە بڕیار دەدات.. پەیامێكی ئەمریكاش ئاشكرادەكات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 569 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ڕێکەوتنێک واژۆ ناکات بەرژوەندییەکانی تارانی تێدا پارێزراو نەبێت، ئەوەشی ئاشكراكرد،  بەردەوام پەیامیان لەلایەن واشنتۆنەوە پێدەگات لەسەر پرسی رێککەوتن.


کازم غەریب ئابادی، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران بەمیدیایی فەرمی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، "هەر هەڕەشەو هەنگاوێک دژی وڵاتەکەی لەماوەی ئاگربەست بێ وەڵامی هێزە چەکدارەکانیان نابێت".

وتیشی، لەم دۆخەی ئێستا ئەمریکییەکان پێویستیان بەدانوستان هەیەو بەردەوامیش پەیامیان لەلایەن واشنتنەوە پێدەگات، بۆیە دەیانەوێت ڕێککەوتنێک بکەن کە هاوتەریب بێت لەگەڵ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانیان.

ئەمەلەکاتێکدایە، کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەدواین لێدوانیدا ڕایگەیاند، دەبێت دانوستانەکان لەبەرژەوەندی واشنتن بێت و ئێرانییەکانیشی بە دانوستانکاری باش و فێڵباز ناوبرد.