وەزیری دەرەوەی پاكستان گەیشتە واشنتۆن

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 71 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئیسحاق دار وەزیری دەرەوەی پاکستان ئه‌مڕۆ هەینی گەیشتە واشنتۆن و بڕیارە لەگەڵ مارکۆ ڕوبیۆ هاوتا ئەمریکییەکەی کۆببێتەوە.


وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاكستان له‌ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، ئیسحاق دار وەزیری دەرەوەی پاکستان له‌واشنتۆن چاوی به‌ماركۆ روبیۆ ده‌كه‌وێت بۆ پێداچونه‌وه‌ له‌په‌یوه‌ندیه‌ دوقۆڵیه‌كان و ئاڵوگۆڕی بیوڕا له‌سه‌ر پێشهاته‌ ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌تایبه‌تی پرسی ئێران و به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی.

هاوكات، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئه‌مڕۆ هەینی بەکاتی ناوخۆ لەبارەگای سەرەکی وەزارەتەکە لەواشنتۆن چاوی بەهاوتا پاکستانییەکەی محەمەد ئیسحاق دار دەکەوێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، پاکستان بەردەوامە لەهەوڵەکانی نێوەندگیری لەنێوان ئەمریکاو ئێران بۆ گەیشتن بە رێککەوتن.