شارپرێس:
سەرچاوە فەرمییەکان لەکوهیتو
بەحرەین، چالاکبونی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیو لێدانی ئاگاداركردنهوه لەوڵاتەکەدا ڕاگەیاند، ئەمەش دوای ئەوەدێت، ناوچەکە ڕوبەڕوی هێرشی چڕی موشەکیو
فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بوەتەوە.
سەرۆکایەتی ئەرکانی گشتی سوپای
کوهیت لهبارهى ڕهوشى ناوخۆیى وڵاتهكهیهوه ڕاگهیهنراوێكى بڵاوكردوهتهوهو نوسیویهتى، "هێزەکانی بەرگریی، ئامادەباشی تەواویان تێدایەو توانیویانە چەندین موشەکو درۆنی
دوژمنکارانە لەئاسمانی وڵاتەکەدا تێکبشکێنن".
بهگوێرهى ڕاپۆرتی ڕۆژنامهى قهبهس-ى كوهستى، سوپای ئهو وڵاته هاوڵاتیانی دڵنیاکردوەتەوە کە دەنگی تەقینەوەکان
لەسۆنگەی کاردانەوەو ڕاوەشاندنی موشەکەکانی بەرگریی ئاسمانییەوە
بوە.
وەزارەتی دەرەوەی کوهیت-یش ناڕەزایەتی توندی بەرامبەر بەو هێرشو دەستدرێژییە
بەردەوامانە دەربڕیوە کە ئاسایشی ناوچەکە دەخەنە مەترسییەوە.
لهلایهكى دیكهوه وەزارەتی
ناوخۆی بەحرەین بەهەمانشێوە، سیستەمی هاوشێوەی کارپێکردوەو داوای لەهاوڵاتیان کردوە
پابەندی ڕێنماییەکان بنو لەشوێنە ئارامەکاندا بمێننەوەو
هێزەکانی بەرگریی بەحرەین-یش جەختیانکردوەتهوه، یەکە سەربازییەکان لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر مەترسییەک لەسەر کایەی مەدەنیو دامەزراوەکانی وڵات.
وەزارەتی ناوخۆى كوهیت لەڕێگەی
تەلەفزیۆنی فەرمی وڵاتهوه چەندین ڕێنمایی فریاگوزاری بڵاوکردوەتەوەو
دهڵێت، "دەنگی پچڕپچڕ نیشانەی (نزیکبونی مەترسی)، دەنگی شەپۆلاوی نیشانەی (کاتی ڕودانی مەترسی)و دەنگی بەردەوام نیشانەی (کۆتاییهاتنی مەترسی)یە، پێویستیشە هاوڵاتیان لەپەنجەرەو شوێنە کراوەکان دوربکەونەوەو بچنە ژورە
ناوخۆییەکانی ماڵەکانیان"، ههروهك داواشکراوە، هاوڵاتیان تەنها پشت
بەمیدیا فەرمییەکان ببەستنو خۆیان لەبڵاوکردنەوەی گرتەی ڤیدیۆیی پشێوی بەدوربگرن.
