شارپرێس:
بەتۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی مۆبایل، وەزارەتی ناوخۆی سەر بە
حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئەحمەد نەجم، سەرۆکی بۆردی
بەڕێوەبردن و بژار دەباغ پێشکەشکاری "کەناڵ 8"ی نزیک لە
بافڵ تاڵەبانی دەرکرد.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەنوسراوێکی فەرمیدا کە
رێکەوتنی 7/5/2026 و واژۆی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی لەسەرە، فەرمانی
دەستگیرکردن بۆ هەریەک لە ئەحمەد نەجم (سەرۆکی بۆردی بەڕێوەبردنی کەناڵ8 و بەرپرسی نوسینگەی میدیایی بافڵ تاڵەبانی) و بژار
دەباغ (پێشکەشکاری کەناڵەکە) دەرکردوە.
هاوکات، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان نوسراوێکی
فەرمی دیکەی بە واژۆی لیوا تارق ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێم، ئاراستەی
سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیس لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە،
زاخۆ، ڕاپەڕین، گەرمیان، سۆران و ئاکرێ کردوەو داوای جێبەجێکردنی فەرمانی
دەستگیرکردنەکە کراوە، بەمەش فەرمانەکە گشتگیر دەبێت و لە سەرانسەری هەرێمدا کاری
پێدەکرێت.
بەپێی ئەوەی لەنوسراوەکەدا هاتوە، دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردنەکە بەگوێرەی
ماددەی 2ی یاسای خراپ بەکارهێنانی مۆبایل بوە. هەروەها داوا کراوە دوای
دەستگیرکردنیان لە دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر ئامادە بکرێن.
