وتەبێژی یەکێتی: 50 بە 50مان دەوێت

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 331 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، ڕایگەیاند، سیاسەتی خۆسەپێنی زیان بەهەرێمی کوردستان دەگەیەنێت و جەختی كردەوە كە یەكێتی 50 بە 50ی دەوێت.


كاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان، لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سازش لەسەر مافەکانی خەڵکی کوردستان ناکەن و وتی،" دەمانەوێت كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم جیاوازی نەكان لەنێوان خەڵكی هەرێمی كوردستان لەزاخۆوە تا كەلار.

هەر لەكۆنگرەكەدا وتەبێژی یەكێتی وتیشی،"هه‌تا باڵی‌ خۆسه‌پێنی‌ ناو پارتی‌ و ویستی‌ حكومه‌تی‌ پۆلیسی‌ وجودی‌ هه‌بێت، حكومه‌تی‌ هه‌رێم پێكنایه‌ت".

كاروان گەزنەیی ده‌شڵێت،" له‌ده‌ستپێكی‌ دانوستان بۆ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ ده‌یه‌م، یه‌كێتی‌ هیچ كات شه‌ڕی‌ نه‌كردوه‌ له‌سه‌ر پۆستێكی‌ دیاریكراو له‌كابینه‌ی‌ ده‌یه‌م و جەختی كردەوە، كە هه‌وڵی‌ جددییانداوه‌ بنه‌ماكانی‌ هاوبه‌شی‌ ڕاسته‌قینه‌و سازان له‌كابینه‌ی‌ ده‌یه‌م بچه‌سپێنین.

باسیلەوەشكرد، یه‌كێتی‌ مه‌به‌ستێتی‌ كابینه‌ی‌ داهاتوو، كابینه‌یه‌كی‌ خزمه‌تگوزار بێت و جیاوازی‌ نه‌كات له‌نێوان سلێمانی‌ و هه‌ولێر، كه‌لارو سۆران و زاخۆ و راپه‌ڕین.

وتەبێژەكەی یەكێتی ئاماژەی بەوەشكرد، مه‌به‌ستمانه‌و خوازیارین رێككه‌وتن و هاوبه‌شی‌ ستراتیژیمان هه‌بێت له‌گه‌ڵ‌ وڵاتانی‌ ده‌ره‌وه‌و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ ناوخۆی‌ هه‌رێم به‌پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانیشه‌وه‌.

ئەوەشی دوپاتكردەوە، كە له‌هیچ به‌ڵێنێكی‌ هه‌ڵبژاردن كه‌ به‌هاوڵاتیانمان داوه‌ پاشگه‌زنابینه‌وه‌ و 50 به‌ 50 به‌شه‌راكه‌تی‌ ڕاسته‌قینه‌ بۆ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ ده‌یه‌می‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

وتیشی،"باڵانسی‌ هێزمان له‌هه‌رێم دروست كردوه‌ته‌وه‌ و پێداگر ده‌بین له‌سه‌ر ڕاستكردنه‌وه‌ی‌ رێڕه‌وی‌ حوكمڕانی‌ له‌كابینه‌ی‌ ده‌یه‌م.

باسیلەوەشكرد، یه‌كێتی‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سازش له‌سه‌ر هیچ خواستێكی‌ بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ناكات.

ئەوەشی ئاشكراكرد، كە یه‌كێتی‌ له‌ئاینده‌یه‌كی‌ نزیكدا ده‌ستده‌كات به‌جموجوڵ و كۆبونه‌وه‌ی‌ گرنگ له‌گه‌ڵ‌ سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه‌كان له‌هەرێم و ئەوەشی وت،"له‌سه‌ره‌تای‌ مانگی داهاتوو رێككه‌وتنی یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ واژۆ ده‌كرێت و ده‌چێته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌.