کۆتایی ئەمساڵ پۆستی پارێزگار لەتورکمان وەردەگیرێتەوە

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 5143 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، محەمەد ئیبراهیم حافز ڕایگەیاند کە پۆستی پارێزگاری کەرکووک لەکۆتایی ئەمساڵدا بەپێی ڕێککەوتنی سیاسیی نێوان لایەنە بەشداربووەکانی بەڕێوەبردنی پارێزگاکە دەدرێت بە پێکهاتەی عەرەب.

 
حافز لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی شەفەق نیوز جەختی کردۆتەوە کە وەرگرتنی ئەم پۆستە لەلایەن پێکهاتەی عەرەبەوە لە کۆتایی ساڵی 2026دا بابەتێکە بەتەواوەتیی ڕێککەوتنی لەسەر کراوە و شایستەیەکی یەکلاکراوەی نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکانە.

سەبارەت بە شایستە دارایی جوتیاران و بەڵێندەران، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم دۆسیەیە پەیوەستە بە حکوومەتی فیدراڵی لە بەغدا و هیوای خواست لە ماوەی داهاتوودا بۆیان خەرج بکرێت، هەروەها دڵنیایی دا کە سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی پەرۆشی دابینکردنی ئەم شایستەیانەن لە تەواوی عێراقدا و بەردەوام بەدواداچوونی بۆ دەکەن.

بەپەلە