شارپرێس:
سەرۆکی ئەمریکا، ڕایدەگەیەنێت بۆ بەشداریكردن لەلوتكەی ناتۆ دەچێتە توركیاو ئەوەش ئاشكرادەكات كە، تورکیا خەریک بوە لەجەنگی دژی ئیسرائیل بچێتە بەرەی ئێرانەوە، بەڵام ئەو رێگری لێ کردوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لەدیدارێكدا لەكۆشكی سپی ڕایگەیاند، ئەگەری بەشداریکردنی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەجەنگدا لەئارادا بوەو وتی،"ڕەنگە تورکیا بچوبایە پاڵ ئێران، چونکە ئەردۆغان لایەنگری ئیسرائیل نییە".
ترەمپ ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، خودی خۆی دەستوەردانی کردوەو داوای لەئەردۆغان کردوە لەو ڕوبەڕوبونەوەیە دور بکەوێتەوە، سەرۆکی تورکیاش داواکەی قبوڵ کردوە.
ترەمپ ڕاشیگەیاند،" بە ئەگەرێکی زۆرەوە کارێک دەکەم کە تورکیا ڕازی بکات جا بەپێدانی فڕۆكەی ئێف 35 بێت یان هەرشتێك".
سەرۆکی ئەمریکا دوپاتی کردەوە، بەشداری لەلوتکەی هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ) دەکات کە بڕیارە لە 7 و 8ـی تەمموزی 2026 لەئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بەڕێوەبچێت.