شارپرێس:
شارپرێس بەدواداچوونی بۆ دۆسیەی عەبدوللەتیف ئەحمەد کرد و چەند زانیارییەکی لەو بارەوە دەستکەوتووە کە بەگوێرەی ئەو بەڵگانەی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا نێردراون سزای دەرکردن و دوورخستنەوەی لە وانەوتنەوە لە زانکۆ دەدرێت هەرچی سەبارەت بە بەردەوامی لە وتاردان لە مینبەری مزگەوتەوە شارپرێس پەیوەندیی بە وەزارەتی ئەوقافەوە کرد، وتەبێژی وەزارەت بە شارپرێسی ڕاگەیاند، ئەو بابەتە پەیوەندیی بەوانەوە نییەو وەزارەتی خوێندنی باڵا لەو دۆسیەیە بەرپرسە نەک ئەوقاف.
هاوکات شارپرێس سەبارەت بە پەیج و کەناڵە فەرمییەکانی د. عەبدوللەتیفەوە لەگەڵ وەزارەتی ڕۆشنبیری قسەی کرد و وتەبێژی ئەو وەزارەتەش ئەوەی خستە ڕوو ئەگەر بەفەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاری دوورخستنەوەی ناوبراوی دەرکرد، بێگومان ئێمەش لە ڕێگەی بۆردی تایبەت بە وەزارەتەوە بێدەنگ نابین.
ئەوەش لە کاتێکدایە زانکۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکیدا دەڵێت کارەکانی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی عەبدوللەتیف ئەحمەدی کۆتایی پێهێنا و ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کرد بەمەبەستی پەسەندکردنیان