شارپرێس:
بڕیارە سبەی یەکشەممە، عەباس
عیراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بەسەردانێکی فەرمی بگاتە شاری بەغدای پایتەختی عێراق
و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق تاوتوێدەکات.
ئاژانسی "بەغداد ئەلیەوم"
لەزاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردەوە،" سەردانەکەی عیراقچی لەچوارچێوەی گفتوگۆکانی
نێوان بەغدا و تاران دەبێت دەربارەی پێشهاتە ئەمنی و سیاسیەکانی ناوچەکە، هەروەها
باس لەهەوڵ و هەماهەنگییە هاوبەشەکان دەکرێت بۆ پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە و
رێگریکردن لە فراوانبونی ئاڵۆزییەکان ".
ئەوەشخراوەتەڕوو، کارنامەی
سەردانەکە تاوتوێکردنی هەماهەنگییە ئابوری و بازرگانی و پرسەکانی وزە و گواستنەوە
لەخۆدەگرێت.