هەڵمەتەكە بەردەوامە.. ژمارەكە گەیشتە 67 دەستگیركراو

عیراق

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3390 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حكومەتی عێراقی هەڵمەتێكی فراوانی بۆ دەستگیركردنی تۆمەتبارانی گەندەڵی و گێڕانەوەی سامانی گشتی دەستپێکردوەو ئاشكرایكرد لەماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا 67 پەرلەمانتارو بەرپرس و كەسانی نزیكیان دەستگیركراون.


میدیاكانی عێراق ئاشكرایانكردوە، ئاماری دەستگیرکراوان گەیشتوەتە 67 کەس، کەلەناویاندا پەرلەمانتارو سیاسییەکان، فەرمانبەرانی پلەباڵا، خاوەن کۆمپانیاو وەبەرهێنەرانی تێدایە.

هاوكات، میدیاكان ئەوەشیان ئاشكراكردوە، كەهەڵمەتەكە فراوانەو  چاوەڕێدەكرێت لەماوەی 72 کاتژمێری داهاتودا، 200 کەسایەتی دیکەی حکومی و حزبی دەستگیربکرێن. 

لەدوای ئەم هەڵمەش، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند،"ئەمە تەنیا قۆناغی یەکەمەو حکومەت بەرپرسیارە لەپاراستنی ماڵی گەل و چیتر بەرامبەر گەندەڵی بێدەنگ نابین.