شارپرێس:
کەمێک
لەمەوبەر تەقینەوەیەک لەشاری دیمەشق رویدا، وەزارەتی تەندروستی سوریاش دەڵێت، 21 کەس
بەهۆی ئەو تەقینەوەیە کوژران و برینداربون.
ئەحمەد
بەکور، بەڕێوەبەری فریاکەوتن لە وەزارەتی تەندروستی سوریا بە ئاژانسی هەواڵی
(سانا)ی راگەیاندوە، لەئەنجامی ئەو تەقینەوەیەی لە قاوەخانەیەکی شەقامی نەسڕ لە
دیمەشق رویدا، تاکو ئێستا پێنج کەس کوژراون و 16ی دیکەش بریندارن.
هاوکات،
تەلەفزیۆنی سوریا لەزاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردوەتەوە، تەقینەوەکە لەئەنجامی
بۆمبێکی چێنراو بوەو هێزە ئەمنییەکان و تیمە فریاگوزارییەکان لەشوێنی ڕوداوەکەن و
رێکاری پێویستیان گرتوەتەبەر.