یەکێتی و نەوەی نوێ رێککەوتنەکەیان واژۆکرد

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 440 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەفەرمی رێککەوتنەکەیان لەبارەی پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکی سیاسی بەناوی "هاوپەیمانی هاوسەنگی و بوژانەوە" واژۆکرد.


بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لەمەراسیمی واژۆکردنی رێککەوتنەکەی لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید ئاماژەی بەوەکرد،"لە دوای پڕۆسەی ڕیفراندۆمەوە دەیان بڕیار لە بابەتە چارەنووسسازەکاندا دراون کە هەمویان هەڵە بون، ئێشتاش پێکهێنانى کابینەی نوێێ حکومەت زۆر دواکەوتوە.

ئەوەشیخستەڕوو،بە ترس، تۆقاندن، گەندەڵی و ڕێزنەگرتن لە میللەت حکومەت ناڕوات بەڕێوە و ئەو کارانە دەبنە هۆی ڕوخانی حکومەت

بافڵ تاڵەبانی پەیامێک ئاراستەی پارتی دەکات و دەڵێت،" دەرگای هاوپەیمانێتیەکەمان کراوەیە بۆ پارتی بەمەرجێک دان بە هەڵەکانی خۆیدا بنێت و داوای لێبوردن لە گەلەکەی بکات ئەوکات لە ناوەڕاستی خۆمان دایدەنێین ".

هاوکات، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ باسی لەوەکرد،" ئەم ڕێککەوتنە دژى هیچ لایەنێک نییە و ئامانجی سەرەکی تەنیا بۆ خزمەتکردنی خەڵکە ".

وتیشی،" بێ لایەنی واتە بێ هەڵوێستی، ئیتر نابێت کەس بڵێت بێلایەنم ".

 سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، راشیگەیاند،" پێویستە کۆتایی بەوە بهێندرێت کە تەنها یەک لایەن هەموو پۆستەکانی لەدەست بێت ".