بەریتانیا لەبەرژەوەندی پەناخوازان بڕیارێك دەدات

کوردستان

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2391 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بەبڕیارێکی دادگا ئەو رێنماییەى هەڵوەشاندەوە کە پێشتر رێگریی لەپێدانی وڵاتینامەی بەریتانی بەو پەناخوازانە دەکرد کە بەشێوەیەکی نایاسایی گەیشتونەتە ئەو وڵاتە، بەمەش بۆ لەمەودوا سەرجەم پەناخوازان دەتوانن داوای مافی پەناخوازی بكەن.


وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بڕیارێکی توندی دەرکرد کە بەگوێرەی بڕیارەکە، هەر کەسێک بەشێوەیەکی نایاسایی (لەرێگەی بەلەم یان هەر رێگەیەکی دیکەوە) چوبێتە ناو خاکی بەریتانیا، بۆ هەمیشە بێبەش دەکرێت لەوەرگرتنی پاسپۆرتی ئەو وڵاتە. ئەو بڕیارە کاریگەریی نەرێنیی لەسەر ژمارەیەکی زۆر لە پەناخوازان، بەتایبەتی کوردانی دانیشتوی بەریتانیا هەبوو.

لەبڕیارەکەی دادگادا هاتوە، نابێت تەنیا بەبیانوی گەیشتنی نایاسایی، داواکاریی کۆچبەرێک بۆ وەرگرتنی وڵاتینامە ڕەتبکرێتەوە، بەتایبەتی ئەگەر کەسەکە منداڵ بوبێت، یان قوربانیی دەستی قاچاخچییان بوبێت.