شارپرێس:
ئەمڕۆ یەكشەممە، فالح ساری وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر خەرجکردنی موچەی مانگی شەشی موچەخۆرانی هەرێمی كرد.
میدیای پارتی لەزاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویكردەوە، فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە لەکۆتایی دەوامداو لەدەوروبەری کاتژمێر 2:30 خولەک، واژۆی لەسەر خەرجکردنی موچەی مانگی شەشی هەرێمی کوردستان کردوە بەلێبڕینی 120 ملیار دینارەکە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لەسبەی دوشەممەوە دەست بە ڕێکارەکان دەکرێت و یەک بۆ دوو ڕۆژیان بۆ تەواوکردنی پێویستە، بۆیە ناردنی پارەکە سبەی ناکرێت و بۆ سێشەممەش زەحمەتە، بە ئەگەری زۆرەوە دەکەوێتە چوارشەممە یان پێنجشەممە.
ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر شارپرێس ئاشكرایكرد، كەحكومەتی هەرێم پێشنیازی بۆ وەزیرە كوردەكان كردوە لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا داوا بكەن 120 ملیارەكەی داهاتی نانەوتی بۆ نیوە واتە 60 ملیار كەمبكرێتەوە، بەڵام ئەنجومەنی وەزیران ڕەتیكردەوە لەكۆبونەوەدا باسی داهات و موچەی هەرێم بكات.