دوو بڕیاری گرنگ لەترەمپەوە.. گەروی هورمز بەكراوەیی دەمێنێتەوەو گەمارۆ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێتەوە

ئابوری

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 976 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناڵد ترەمپ ڕایدەگەیێنێت، "گەروی هورمز بەکراوەیی دەمێنێتەوە و گەمارۆ بەسەر ئێراندا دەسەپێنینەوە".


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیال ڕایگەیاند، "گەروی هورمز کراوەیەو  هەر بەکراوەیی دەمێنێتەوەو وتیشی،"بە ئێرانەوە بێت یان بەبێ ئێران جیاوازی نیە".

ئاشكراشیكرد، گەمارۆ بەسەر ئێراندا دەسەپێننەوەو ناوینا گەمارۆیی ئێرانی، چونکە تەنیا رێگری لەکەشتییەکانی ئێران یان کڕیارەکانی دەکات لەهاتنە ناوەوە یان چونە دەرەوە و دەڵێت، هەموو وڵاتانی دیکە مافی بەکارهێنانی دادپەروەرانەو ئازادانەی گەروەکەیان دەبێت".

ترەمپ جەختیشی كردۆتەوە، كە ئەمریکا لەم خاڵەوە بەدواوە وەک "پارێزەری گەروی هورمز" دەناسرێت، بەڵام وەک وەک پێویستییەک بۆ دادپەروەری، لەبەرانبەر هەر تێچویەک کە پێویست بێت بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکی دابینکردنی سەلامەتی و ئاسایش بۆ ئەم ناوچە زۆر ناسەقامگیرەی جیهان، بڕی 20٪ لەباجی هەموو ئەو بارانەی دەگوازرێنەوە وەک قەرەبوو وەردەگرێت. پرۆسەکەو ئامادەکارییەکان دەستبەجێ دەست پێ دەکەن.