شارپرێس:
ئیمارات پلانی دروستكردنی بەندەرێكی نوێ و ستانداردی وەك بەندەری جێگرەوە بۆ گەروی هورمز داڕشتوەو لەڕێگەی گەورەترین كۆمپانیای جیهانیەوە دروستی دەكات.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز، کۆمپانیای DP World لەگفتوگۆدایە بۆ پەرەپێدانی بەندەرێکی فرەچەشن لەفۆجەیرە.
ڕۆژنامەكە ئاشكرایكردوە، پلانەكەی ئیماڕات وایە، كەدەرفەت دەدات کەشتییە بارهەڵگرەکان بەبێ تێپەڕبون بەگەروی هورمز کاڵاکان دابگرن و دواتر لەرێگەی وشکانی و بارهەڵگرەوە، کاڵاکان بۆ دوبەی، ئەبوزەبی و وڵاتانی دراوسێ دەگوازرێنەوە.
بەرپرسێکی باڵای کۆمپانیاکە بەڕۆژنامەکەی ڕایگەیاندوە،"ئەمە هەنگاوێکی بەرگرییە؛ جەبەل عەلی هەر وەک خۆی دەمێنێتەوە، بەڵام دەبێت ئاسایشی دابینکردنی کاڵاکانمان لەئەگەری هەر خراپتربونێکی دۆخەکە بپارێزین".
فۆجەیرە پێشتریش ڕۆڵێکی گرنگی هەبوە لەهەناردەی نەوتی خاوی ئەبوزەبی بۆ دەرەوەی هورمز، بەڵام ئێستا دەبێتە چەقی نوێی بازرگانیی کۆنتێنەرو کاڵا نانەوتییەکانیش.