شارپرێس:
سوپای ئەمریكا ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە وردەكارییەكانی سەپاندنەوەی گەمارۆی دەریایی بەسەر ئێراندا راگەیاند دوای دەستپێكردنەوەی هێرشە ئاسمانییەكان.
ناوەندی هاوبەشی زانیاریی دەریایی سەر بە هێزی دەریایی ئەمریكا ڕایگەیاندووە، سوپای ئەمریكا لە كاتژمێر ٨:٠٠ی شەوی سێشەممەوە دەست بە سەپاندنی گەمارۆ بە سەر هەموو بەندەر و ناوچە كەناراوییەكانی ئێراندا دەكات.
ناوەندەكە ڕایگەیاندووە كە "ئەو گەمارۆیە تەواوی كەناراوەكانی ئێران دەگرێتەوەو سنووردار نەكراوە بە بەندەر و تێرمیناڵە نەوتییەكانی ئێران".
جەختیشی لەوە كردەوە كە گەمارۆی ئەمریكا "هەموو هاتن و چونێكی كەشتییەكان بۆ بەندەرەكانی ئێران و لە بەندەرەكانی ئێرانەوە دەگرێتەوە، بەبێ گوێدانە ئەو ئاڵایەی كە لەسەر كەشتییەكان هەڵدەدرێت".
ناوەندەكە ڕوونی كردەوە كە "ئەو گەمارۆیە ڕێگری ناكات لە تێپەڕبوونی كەشتیی وڵاتانی بێلایەن لە ڕێگەی گەرووی هورمز".
هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە، "ڕێگە بە باری یارمەتییە مرۆییەكان دەدرێت تێپەڕن، بە مەرجێك پشكنینیان بۆ بكرێت".