ترەمپ لەهەوڵێکی کوشتن لەتورکیا رزگاری بوو

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 860 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کەناڵێکی ئیسرائیلی ئاشکرای دەکات، بەرپرسانی ئێران هەفتەی رابردوو هەوڵیاندا چونی ترەمپ بۆ تورکیا بقۆزنەوەو بیکوژن، بەڵام دەزگا هەواڵگیرییەکان ئەو هەوڵەی ئێڕانیان پوچەڵکردەوە.


کەناڵی 12ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، دەزگایەکی هەواڵگری رۆژئاوایی جوڵەکانی ئێرانیان بۆ هەوڵی کوشتنی دۆناڵد ترەمپ ئاشکراکردوەو زانیارییەکانیان بە ئەمریکییەکان گەیاندوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، سەرەتا بڕیاربوو دۆناڵد ترەمپ بەو فڕۆکە نوێیە گەشتەکەی بۆ تورکیا بکات کە لەلایەن قەتەڕەوە بە دیاری پێیدرابوو، بەڵام بەهۆی ئەو ئاگادارییەوە فڕۆکەکەی ترەمپ گۆڕدرا بە فڕۆکە کۆنەکەی سەرۆکایەتی ئەمریکا بە ناوی ( ئایەڕ فۆرس وان ).