شارپرێس:
پارێزگاری كەركوك بڕیاریدا دەوامی سەرجەم فەرمانبەرانی پارێزگاكە كەمبكرێتەوە بەهۆی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێكى پارێزگاری كەركوك، دەوامی سەرجەم فەرمانبەران لەكەركوك كاتژمێر 7:30 بەیانی دەستپێدەكاتو لەكاتژمێر 1:30ی دوای نیوەڕۆ كۆتایی دێت.
كەمكردنەوەی دەوامی فەرمانبەرانی كەركوك لەڕۆژی یەكشەممەی ههفتهى داهاتوو دەستپێدەكاتو تاوهكو ڕۆژی 31ی مانگی ئابی داهاتوو بەردەوامدەبێت.
ئەم بڕیارەی پارێزگاری كەركوك لەكاتێكدایە كە ماوەی چەند ڕۆژێكە پلەكانی گەرما لەهەرێمو تەواوی پارێزگاكانی عێراق بەشێوەیەكی بەرچاو ڕویان لەبەرزبونەوە كردوەو لەهەندێك شوێن گەیشتوەتە 50 پلەی سیلیزیی.