شارپرێس:
پۆلیسى ڕاپه‌ڕین ده‌ستگیركردنى ئه‌وكه‌سه ئاشكراده‌كات كه شه‌وى ڕابردوو هاوسه‌رى براكه‌ى (براژن)ه‌كه‌ى خۆى له‌باخێكدا كوشتوه، ده‌شڵێت، "توانیویانه له‌ماوه‌ى 11 كاتژمێردا تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیربكه‌ن".
پۆلیسى ڕاپه‌ڕین ڕاگهیهنراوێكى بڵاوكردوهتهوهو نوسیویهتى، "بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری پۆلیسی ڕاپەڕینو لەلایەن بەشی بۆلیسی فریاکەوتنی ڕاپەڕینو بەهاوکاری هێزەکانی ئاسایشی ڕاپەڕین، لەدوای بەدواداچونو گەڕانێکی زۆر‌و کۆکردنەوەی زانیاریی پێویست لەسەر شوێنی تۆمەتباری ڕاکردوو لەیاسا کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو به‌گوێره‌ى مادەی 406 لەیاسای سزدانی عێراقی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەڕانیە له‌دواى 11 کاتژمێر ئەو بکوژەیان دەستگیرکرد کە ئێوارەی ڕابردوو لەناو باخێک لەڕانیە ژنی براکەی خۆی بەچەکی تاپر کوشتوه".
ئه‌وه‌ش هاتوه، "لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە، تواندرا دەستبگیرێت بەسەر چەکی بەکارهاتوو لەجۆری تاپڕ کە تۆمەتبار، ڕوداوی کوشتنەکەی پێ ئەنجامدابوو".
وه‌كو پۆلیس وتویهتى، تۆمەتبارەکە ناوى (م.ج.خ)هو لەدایکبوی 1986و دانیشتوی ڕانیەیه، دوای ئەوەی لەبەردەم پۆلیس‌و دادگا دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه کە لەئەنجامی ناکۆکی لەگەڵ براکەی، ئێوارەی رابردوو کاتێک دایکی‌و باوکی‌و براکەی لەگەڵ براژنەکەی لەناو باخەکەیان دەبن، تۆمەتبارەکە ڕۆیشتوە بۆ ناو باخەکەیانو بەچەکی تاپڕ چەندجارێک تەقەی بەئاراستەی ئەوان کردوەو لەئەنجامی تەقەکردنەکەدا خێزانی براکەی بەناوی (ا.ر.ع) تەمەن 26 ساڵ پیشە ژنی ماڵ بەر فیشەکی تاپر کەوت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین جهختیكردوهتهوه، "ئێستا تۆمەتبارەکە به‌گوێره‌ى مادەی 406 لەیاسای سزدانی عێراقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە بەردەوامە".
