شارپرێس:
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوا لە كەناڵەكانی راگەیاندن و میدیاكاران دەكات پابەندی رێنماییەكان بن لەدوای تەقینەوەكانی ئەمشەو.
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت "داوا لە كەناڵەكانی راگەیاندن و رۆژنامەنوس و چالاوانەكانی سۆشیال میدیا دەكات، بەپێی ڕێنماییەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و حكومەتی هەرێمی كوردستان مامەڵە بكەن".
هەروەها وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان داواش دەكات، لەبڵاوكردنەوەی زانیارییەكان، ڕێز لەبڕیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بگرن بۆ پاراستنی ئەمنیەتی هاووڵاتییان.