شارپرێس:
عەلی زەیدیی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لهبارهى هێرشه درۆنیهكانى سهر ههرێمى كوردستانهوه هاتهدهنگو لهپهیامێكدا بهتوندى ئیدانهیان دهكاتو دهڵێت، "چاوپۆشی لە ئەم هەوڵە تاوانکاریانە ناکەین".
زهیدیى لهو پهیامهیدا كه لهواشنتۆنهوه بڵاویكردهوه دهڵێت، "لەسەر بنەمای بەرپرسیارێتی دەستوریمان، بەتوندی ئیدانەی ئەو دەستدرێژییە دەکەین کە لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئاسمانی شاری هەولێری لەهەرێمی کوردستانی عێراق بەزاند".
نوسیویهتى، "جەختدەکەینەوە، چاوپۆشی لەئەم هەوڵە تاوانکاریانە ناکەین، کە بەشکستەوە هەوڵی تێکدانی سەقامگیریی گەلەکەمانو ڕێڕەوی متمانەپێکراویان لەبونیادنانی دەوڵەتو ئاشتیی کۆمەڵایەتی دەدات".
سهرۆك وهزیرانى عێراق ئاماژهى بهوهشداوه، "دەزگاو پێکهاتە ئەمنییە پەیوەندیدارەکانمان ڕاسپاردوه لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی هەرێم هەموو هەوڵەکان بخەنەگەڕ، بۆ گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ ڕێگریکردن لەدوبارەبونەوەی ئەو جۆرە هێرشانەو ڕوبەڕوبونەوەی هەموو ئەوانەی کە هەوڵی زیانگەیاندن بەئاسایشی گەلی عێراقی بەرێزمان لەهەموو شوێنێک دەدەن".