ئێران ئاماری فەرمیی قوربانیانی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکای ڕاگەیاند

جیهان

18/07/2026‌ 234 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکی ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند کە بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکاوە لە ڕۆژانی ڕابردودا 500 کەس بریندار بوون و 50 کەسی دیکەش کوژراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، حوسێن کەرمانپوور سەبارەت بە ژمارەی کوژراو و بریندارانی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ناوچەکانی ئێران گوتی کە ئەو هێرشە ئاسمانییانەی لە 27ی حوزەیرانەوە تا 18ی تەممووز بەردەوام بوون، بوونەتە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە 50 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 500 کەسی دیکە.

ئەو ئاماژەی بەوەش کرد کە لە نێو کوژراوەکاندا 5 ژن و 2 منداڵ و مێرمنداڵ هەن، و لە نێو بریندارەکانیشدا 32 ژن و 18 منداڵ و مێرمنداڵ هەن. هەروەها ڕایگەیاند کە تا ئێستا 28 نەشتەرگەریی ئەنجام دراون و 460 کەس چاک بوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، لە کاتێکدا 37 کەس هێشتا لەژێر چارەسەردان.