شارپرێس:
توێژینەوەیەکی نوێی پزیشکی
ئاشکرایدەکات، پەیڕەوکردنی چەند خویەکی تەندروستی ڕۆژانە، ڕۆڵێکی گەورە دەگێڕێت لەڕێگریکردن
لەبەرزبونەوەی ڕێژەی شەکرە لەخوێندا لەکاتی بەخەبهرهاتن لەبەیانیاندا؛ ئەمەش کێشەیەکی
باوە کە زۆرێک لەتوشبوانی شەکرە پێوەی دەناڵێنن، تەنانەت ئەگەر پابەندی دەرمانو
پارێزیش بن.
بهگوێرهى وتەی توێژەران،
جەستەی مرۆڤ لەکاتەکانی بەرەبەیاندا چەند هۆرمۆنێکی وەک (کۆرتێزۆڵ، جلوکاگۆنو هۆرمۆنی
گەشە) دەردەدات، ئەم هۆرمۆنانە جگەر هاندەدەن بۆ دەردانی ئەو شەکرەی تێیدا کۆکراوەتەوە،
ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی شەکری بەیانیان.
بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەم
حاڵەتە، پسپۆڕان پابەندبون بەڕێنمایی تەندروستیی بەپێویست دەزانن ئهوانیش:
ـ زانیاری لەسەر شێوازی
شێوەی ژیانو خواردن: دورکەوتنەوە لەخواردنی کاربۆهیدراتی پاڵێوراوو شیرینی لەژەمەکاندا،
لەگەڵ پێشخستنی کاتی شێو (چەند کاتژمێرێک پێشخەوتن).
ـ وەرزشی سوک: ئەنجامدانی
چالاکی جەستەیی سوک، وەک پیادەڕهوی بۆ ماوەی 15 تا 30 خولەک دوای شێو، کە یارمەتی
باشترکردنی وەڵامدانەوەی ئەنسۆلین دەدات.
ـ پشکنینی بەردەوام:
چاودێریکردنی ڕێژەی شەکرە بەتایبەت پێشخەوتنو دوای بەخەبهرهاتن، بۆ ئەوەی پزیشک
بتوانێت کارایی دەرمانەکان هەڵسەنگێنێت.
ـ خەوی پێویستو کەمکردنەوەی
دڵەڕاوکێ: وەرگرتنی پشوی تەواوو دورکەوتنەوە لەسترێس لەگەڵ نەخواردنی ژەمی قورس لەشەودا.
ـ سەردانی پزیشک: ئەگەر
بەرزبونەوەی شەکرەی بەیانیان بەردەوامبوو سەرەڕای پابەندبون بەڕێنماییەکان، پێویستە
سەردانی پزیشک بکرێت بۆ گۆڕینی کاتی دەرمان یان دەستکاریکردنی پلانە چارەسەرییەکە.
