شارپرێس:
سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقی ئاشکرایکردوە، ڕاوێژکاریی ئاسایشی نیشتمانییو دەسەڵاتی دادوەریی خەریکی داڕشتنی چوارچێوەیەکی نوێن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو گروپە چەکدارانەی کە ئامادەنین چەکەکانیان ڕادهستبكهن، ئەم هەوڵانە لەکاتێکدایە کە ڕاوێژو گفتوگۆکان بۆ تاووتوێکردنی بژاردە یاساییەکان بەردەوامن.
بهگوێرهى سەرچاوەکە، دەرفەتێکی کۆتایی بەم گروپانە دەدرێت بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ دەوڵەت، بەڵام لەئەگەری بەردەوامبونی سەرپێچییەکانیاندا، بژاردەی یاسایی توندترو تەنانەت خستنە ناو لیستی ڕەشیش لەئارادایە، ئەمەش بهگوێرهى پێوەرەکانی وەک سروشتی بیروباوەڕ، ئاستی لایەنداریی بۆ دەرەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەتو مەترسییان بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانیی.
لەناو گروپەکان وەک (سەرایا سەلام، عەسائیبی ئەهلی حەقو کەتیبەکانی ئیمام عەلی) چونەتە ناو ڕێککەوتنی جیاکردنەوەی هێزە سەربازییەکانیان لەدەستەی حەشدی شەعبیو ڕادەستکردنی چەکەکانیان.
لەبەرامبەردا، کەتیبەکانی حزبوڵڵاو بزوتنەوەی نوجەبا هێشتا ڕەتدەکەنەوە چەکەکانیان ڕادەستبکەن، ئەمەش حکومەت دەخاتە بەردەم تاقیکردنەوەیەکی قورس لەنێوان گفتوگۆی سیاسییو ڕێکاری ئەمنیی تونددا.
لەم چوارچێوەیەدا، عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەردانەکەیدا بۆ واشنتۆنو لەدیداریدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، کۆنترۆڵکردنی چەک بڕیارێکی کۆتاییەو هێزە فەرمییەکان دەتوانن دوای 30ی ئەیلول پارێزگاری لەوڵات بکەن بەبێ پێویستی بەهێزی دەرەوەی دەوڵەت.
