گرێبەستەكانی هەرێم دوا مۆڵەت دەدەنە حكومەتی هەرێم

کوردستان

16 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 1162 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەدوای 37 هەزار مامۆستاو فەرمانبەری گرێبەست تائێستا موچەی مانگی حەوتیان وەرنەگرتوە، مۆڵەتی یەک هەفتە دەدەنە حکومەتی هەرێم بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی حوزەیران و ڕایدەگەیەنن، ئەگەر وەڵامنەدرێنەوە ناڕەزایەتییەکانیان دەبنە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران لەهەولێر بگوازنەوە.


عەلی ڕەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەبارەی دواکەوتنی موچەکانیان لەگەڵ وەزارەتەکانی پەروەردە و دارایی لەسەر خەتن"، وتیشی،" حکومەت پێی ڕاگەیاندون کە سەرقاڵی کۆکردنەوەی داهاتی ناوخۆن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەکی دیاریکراو بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی حوزەیران ڕانەگەیەندراوە".

جەختیشی كردەوە، كە مامۆستایانی گرێبەست تەنیا ئەم هەفتەیەیان وەک مۆڵەت بۆ حکومەت دیاری کردوە تاوەکو کێشەکەیان چارەسەر بکات.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەهەرێمی کوردستان زیاتر لە 75,000 مامۆستاو فەرمانبەری گرێبەست هەن کە تاوەکو ئێستا موچەی مانگی حوزەیرانیان وەرنەگرتوەو مانگانە دابەشكردنیم وچەكانیان دوادەكەوێت.