هێزێکی ئەمنی هەڵیانکوتایەسەر ماڵی وەزیرێکی پێشوی عێراق لەبەغدا

عیراق

19 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2733 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کەمێک لەمەوبەر، هێزێکی ئەمنی عێراق هەڵیانکوتایەسەر ماڵی ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری پێشوی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی لەناوچەی زەعفەرانییەی شاری بەغدا.


ئاژانسی هەواڵی "بەغداد ئەلیەوم" لەزاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردەوە، هێزێکی سەر بە دەستەی دەستپاکی هەڵیانکوتایەسەر ماڵی ئەحمەد ئەسەدی وەزیری پێشوی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە ناوچەی زەعفەرانییەی باشوری بەغدا، بەڵام تاکو ئێستا هۆکار و ئەنجامی ئەو ئۆپراسیۆنە ئاشکرانەکراوەو نازانرێت هیچ داواکارێک دەسگیرکراوە یاخود نا ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، تاکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، دەستەی دەستپاکی عێراو هیچ راگەیەنراوێکی فەرمی لەبارەی ئەم روداوە بڵاونەکراوەتەوە، تەنانەت نوسینگەی ئەحمەد ئەسەدیش هیچ ڕونکردنەوەیەکیان لەو بارەیەوە نەبوە لە