كۆمپانیایەكی دیكە بەرهەمهێنانی نەوتی لەهەرێم ڕاگرت

کوردستان

9 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2120 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کۆمپانیای شەماران پترۆلیۆم  بەفەرمی ڕایگەیاند، بەهۆی تێکچونی دۆخی ئەمنیی ناوچەکە، بەشێوەیەکی کاتی بەرهەمهێنانی نەوت و هەناردەکردنی لەرێگەی بۆرییەوە لەکێڵگەکانی ئەتروش و سەرسەنگ ڕاگرت.


كۆمپانیای شاماران ڕایشگەیاندوە، ئەم بڕیارەی وەک رێکارێکی خۆپارێزی داوەو ئامانجی پاراستنی گیانی کارمەندەکانی و پاراستنی ژێرخانی کێڵگە نەوتییەکانە.

شاماران لەدرێژەی ڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵیت، لەگەڵ هاوبەشەکانیان لەپڕۆژە نێودەوڵەتییەکاندا بەوردی چاودێری پەرەسەندنەکان دەکەن و هەر کاتێک دڵنیابونەوە لەوەی بارودۆخەکە سەلامەتە، دەست بەکارەکانیان دەکەنەوە.

ئەم بڕیارەی کۆمپانیای شەماران لەکاتێکدایە، كەپێشتریش چەندین کۆمپانیای نەوتی کە لەهەرێمی کوردستان کار دەکەن كارەكانیان ڕاگرتوە.