ترەمپ جەنگەكە دەباتە قۆناغێكی نوێوەو شەڕ فراوانتر دەکات

جیهان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 559 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕۆژنامەیەكی بەریتانی ئاشكرایدەكات، سەرۆكی ئەمریكا داوای لەبەریتانیا كردوە بنكە سەربازییەكانی وڵاتەكەی بۆ لێدان لەئێران بەكاربهێنێت.


ڕۆژنامەی تێلێگراف لەڕاپۆرتێكدا بلاویكردەوە, دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لەپەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا، داوای بەردەوامبونی مۆڵەتی بەکارهێنانی بنکە سەربازییەکانی بەریتانیای کردوە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران.

ڕۆژنامە بەریتانییەكە لەڕاپۆرتەكەیدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، كە ترەمپ، لەیەکەم پەیوەندیی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئەندی بێرنهام، سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا، داوای کردوە لەندەن بەردەوام بێت لەرێگەدان بەهێزەکانی ئەمریکا بۆ بەکارهێنانی بنکە سەربازییەکانی بەریتانیا، بەتایبەتی بنکەی فێرفۆرد لەگلۆستەرشایرو بنکەی دیێگۆ گارسیا لەزەریای هیندیدا، بەمەبەستی هێرشکردنە سەر ئێران.

تێلێگراف ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە،  پێشتریش مەرجێکی بنەڕەتیی واشنتۆن، بۆ ناتۆ، رێگەدانبوو بە ئەمریكا بۆ بەكارهێنانی بنكە سەربازییەكانی ولاتان بۆ لێدان لەئێران.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر کییەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا، داواکارییەکی ئەمریکای بۆ بەکارهێنانی بنکەی دیێگۆ گارسیا دژی ئێران ڕەتکردەوە.

هەر ئەمڕۆش،  دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی (تروس) رایگەیاند، پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەی لەگەڵ ئەندی بێرنهام  لەئاستێكی باشدا بوەو تاوتوێی چەندین بابەتمان کردوە، لەوانەش پەیوەندییە بەردەوامەکانی نێوان هەردوو وڵات، لەئایندەیەکی نزیکدا کۆدەبینەوە بۆ تاوتوێکردنی ئەو پرسانەی جێی بایەخی هەردولا.