شارپرێس:
سەرۆكی ئەمریكا لەدواین لێدوانی‌دا ئاشكرایدەكات، كە له‌پشتی په‌رده‌وه گفتوگۆ لەگەڵ ئێرانییەکان هەیەو دەڵێت، ده‌یانه‌وێت من ببینن به‌ڵام من نامه‌وێت".
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، لەپه‌راوێزی كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ جۆزیف عه‌ون سه‌رۆكی لوبنان له‌واشنتۆن، ڕایگەیاند، له‌پشتی په‌رده‌وه گفتوگۆ لەگەڵ ئێرانییەکان هەیە، ئەوان بەنائومێدیەوە هه‌وڵی دیداری من ده‌ده‌ن، بەڵام ئێمە ئارەزوی کۆبونەوەمان لەگەڵیاندا نییە.
دەشڵێت،" بەشێوەیەکی بەرچاو تواناکانی ئێرانمان لاواز کردوەو هێرشەکانیان ڕاگرتوە".
ترەمپ جەختیش دەكاتەوە، كە رێككه‌وتنه‌كانی ئه‌بره‌هام زۆر سه‌ركه‌وتوو بون و دواتر زۆر وڵاتی تر ده‌چنه ناو ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌وه.
لەبارەی حوسییەكانەوە، سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، كە ئەگەر شتێک لە (باب مه‌نده‌ب) ڕوبدات، مامەڵەی لەگەڵ دەکەین، وەک چۆن پێشتر لەگەڵ حوسییەکان کردومانەو دەشڵێت، لەبارەی حوسییەکانیش، دۆناڵد ترەمپ وتی، ئەگەر ئەوان لە دەریای سور و گەروی بابولمەندەب گەمارۆی کەشتیوانی بسەپێنن، ئەمریکا ئامادەیە وەڵامیان دەداتەوە و مامەڵەی دیکەیان لەگەڵ دەکەین.
وتیشی،" نزیکەی 45 ڕۆژ ڕێوشوێنی زۆر بەهێزمان لەدژی حوسییەکان جێبەجێ کرد‌و لەو کاتەوە هیچ کێشەیەکمان لەگەڵیان نەبینیوە".