زەیدی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی هێڵی سور نازانێت

عیراق

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 323 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:


عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، حكومەتەكەی هیچ هێڵێكی سور نازانێت بۆ بەدواداچوونی گەندەڵكاران، داوای لە ئەندامانی پەرلەمان كرد ڕۆڵی چاودێریكردنی خۆیان بخەنەگەڕ و پاڵپشتی هەوڵەكانی حكومەت بكەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵى.

عەلی زەیدی لەلێدوانێكدا ئاماژەی بەوەكرد، حكومەت میراتێكی زۆری لە پرس و ئاستەنگی گەورە بۆ ماوەتەوە، و بەپێی دیدگایەكی ڕوون كاردەكات بۆ چارەسەركردنیان.

ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەت ستراتیژێك دادەڕێژێت كە ئامانج لێی بنیاتنانی ئابورییەكی نوێیە، كە دامەزراوەی دور لە گەندەڵی و دەزگا ئەمنییەكان لە چوارچێوەی دەستوریدا كاردەكەن.

دەشڵێت، حكومەت دەستیكردووە، بە ئامادەكردنی بەرنامە و بودجەی كاركردن، هەنگاوێك كە وەك نەخشەڕێگایەك بۆ ئایندەی ئابوری عێراق وەسفیكردووە.