لە سنوری بانە كۆڵبەرێك كوژرا

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 126 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، كۆڵبەرێكی كورد بە ناوی محەممەد تەوحیدپەنا لە كاتی كۆڵبەری لە خاڵی سنوریی هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران كوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوەكە، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە هێزە چەكدارەكانی هەنگی سنوریی ئەران لە سنوری هەنگەژاڵی بانە بەبێ ئاگاداركردنەوە و ئاگاداریی پێشوەختە دەستڕێژییان لە ژمارەیەك كۆڵبەر كردووە.

بەپێی ڕاپۆرتەكە، لە ئەنجامی تەقەی ئەم هێزانەدا، محەممەد تەوحیدپەنا، كۆڵبەری تەمەن ٢٥ ساڵی خەڵكی گوندی وەزمەڵەی سەر بە شارۆچكەی سەرشیو لە سەقز گیانی لەدەست داوە.