خامنەیی گۆڕانکاری گەورە لەفەرماندە سەربازییەکانی دەکات

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 464 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

موجتەبا خامنەیی چەند بەرپرسێکی باڵای وڵاتەکەی گۆڕی و دەڵێت،" ئامانج لەو گۆڕانکارییانە ئامادەکارییە بۆ روبەڕوبوبەوەی هێرشەکانی دوژمن لە داهاتودا ".


بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی هەواڵی ئێرانی بڵاویکردوەتەوە، گۆڕانکارییەکانی موجتەبا خامنەیی بەمجۆرەن:

-لیوای فڕۆکەوان عەلی عەبدولئیلاهی وەک سوپاسالاری ئێران و عەمید کیومرس حەیدەری وەک یاریدەدەری سوپاسالار دیاریکران.

-عەمید ئەحمەد وەحیدی وەک فەرماندەی سوپای پاسداران و لیوا مستەفا ئێزدی وەک جێگری فەرماندەی سوپای پاسداران دیاریکران

-ئەدمیراڵ عەلی عەزەمائی وەک فەرماندەی هێزی دەریایی سەر بە سوپای پاسداران دیاریکرا، (حسێن تائیب)یش کرایە سەرۆکی دەزگای بەسیج