پەرلەمانی تورکیا پڕۆژەیاسای چارەسەری پەسەندکرد

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 507 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمانی تورکیا، پڕۆژەیاسای چارەسەری پەسەندکرا و بەفەرمی بوە یاسا.


بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، ئەمشەوی دوشەممە، بە دەنگی 468 ئەندامی پەرلەمانی تورکیا، پرۆژەیاسای چارەسەری پەسەندکرا، کە تەنها 88 پەرلەمانتار بە نەخێر دەنگی دا.

ئەم پڕۆژەیاسایە لە 12 بڕگە پێکهاتوە، ئاکپارتی، مەهەپە، جەهەپە، پارتی دەم، پارتی کرێکاری تورکیا، پارتی ڕەنج و هوداپار بە بەڵێ دەنگیان بە یاساکە دا، بەشی زۆری پارتی نوێ و ڕێگەی نوێ بە بەڵێ دەنگیان دا، سەرلەنوێ ڕەفا دەنگی نەدا و ئیی پارتی بە نەخێر دەنگی بە یاساکە دا.