شارپرێس:
ڕاپۆرتێکی پەیمانگهی (دامەزراوەی بەرگریی لەدیموکراسییەکان)ی ئەمریکی
ئاشکرایدەکات، عێراق لەناوەڕاستی قەیرانێکی خنکێنەری دارایییدا گوزەر دەکات، دهشڵێت،
"داهاتی نەوتی وڵاتەکە لەمانگەکانی ڕابردودا بۆ تەنها دوو ملیار دۆلار لەمانگێکدا
دابەزیوە، لەکاتێکدا حکومەت مانگانە پێویستی بەزیاتر لەشهش ملیار دۆلار هەیە بۆ
دابینکردنی موچەی فەرمانبەران، خانەنشینانو چاودێریی کۆمەڵایەتی".
بهگوێرهى ڕاپۆرتەکە، بەهۆی داخرانی گەروی هورمزو دۆخی شەڕی ناوچەیی،
هەناردەی نەوتی عێراق بۆ نیوەو كهمتریش دابەزیوە، ئێستا ههناردهى نهوت نزیکەی یهك
ملیۆنو 700 ههزار بهرمیله لەڕۆژێکدا، بۆ قەرەبوکردنەوەی ئەو زیانەش، کۆمپانیای
(سۆمۆ) پەنایبردوهتهبهر هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی دەروازەی ئیماراتەوە، کۆمپانیای
نەوتی ئەبو زەبی (أدنوك)-یش نەوتی عێراقی بەشێوازی کەشتیی تاریک دەگواستەوە؛ بەجۆرێک
کە ئامێری بەدواداچونی کەشتییەکان لەناو گەروی هورمزدا دەکوژاندرایەوە بۆ ئەوەی لەهێرشەکانی
ئێران بپارێزرێن، پاشان لەدەریای کراوەدا بۆ کەشتیی دیكه دەگوازرانەوە بەمەبەستی
ناردنیان بۆ بازاڕەکانی ئاسیا، بەڵام ئەم ڕێگەیەش دوای ئەوەی هێرشکرایەسەر دوو کەشتیی
کۆمپانیای "أدنوك"، مەترسیی گەورەی لەسەر دروستبوە.
ڕاپۆرتە ئەمریکییەکە تیشکدەخاتەسەر کێشەیەکی گەورەتری عێراق؛ وڵاتەکە
90٪ی بودجەکەی تەنها پشت بەنەوت دەبەستێت، بەڵام بۆریی پێویستی لەبەردەستدا نییە بۆ
ناردنی نەوتی باشور بەرەو باکور واته ئهو بۆریهى لهههرێمى كوردستانهوه نهوت
بۆ توركیا دهگوازێتهوه، لەئێستادا بەغدا تەنها دوو بەدیلی لاوازی لەبەردەمدایە
بۆ هەناردەکردن بەبێ گەروی هورمز.
وهكو ڕاپۆرتهكه ئاماژهى پێكردوه، یهكهمیان، هێڵی بۆری عێراق-تورکیا
(ITP) کە بەهۆی سنوردارییەوە
تەنها توانای 200 هەزار بهرمیلی ڕۆژانهى هەیە، دوهمیش، گواستنەوەی نهوتى ڕهش
لهڕێگهى بارههڵگرهكانى سوتهمهنییهوه بەوشکانی بەرەو بەندەرەکانی سوریاو ئوردن.
ڕاپۆرتەکە هۆکاری سەرەکیی سەرنەکەوتنی دانوستانەکانی بەغداو تارانی بۆ
هەناردەکردنی ئازاد لەکەنداو، بۆ ئەوە گەڕاندوەتەوە کە عێراق خاوەنی کەشتیی نەوتهەڵگری
نیشتمانی نییەو پشت بەکەشتیی بیانی دەبەستێت، کۆمپانیا بیانییەکانیش بەهۆی مەترسیی
جەنگەوە ئامادەنین بێنە ناوچەکە.
لەکۆتاییدا، داوا لەواشنتۆن کراوە، عێراق هانبدات بەرەو هاوپەیمانیو
هاوبەشیی نوێ لەگەڵ وڵاتانی کەنداو، نەک تەنها بۆ فرۆشتنی نەوت، بەڵکو بۆ ڕاکێشانی
وەبەرهێنان لەکەرتی کارەباو وزەدا؛ وەک تەنها ڕێگه بۆ ڕزگارکردنی بەغدا لەژێر هەژمونو
چاودێریی توندی تاراندا.
شارهزایان پێیانوایه، ڕاپۆرتەکە دەیەوێت بڵێت عێراق کەوتوەتە ناو قەیرانێکی
خنکێنەری داراییەوە، چونکە 94٪ی نەوتەکەی لەڕێگەی گەروی هورمزەوە دەنارد، بەڵام ئێستا
بەهۆی شەڕو داخرانی گەروەکەوە هەناردەکردنی نیوەو كهمتریش بوهو داهاتی مانگانەی
بۆ دوو ملیار دۆلار دابەزیوە، لەکاتێکدا تەنها بۆ موچە پێویستی بەشهش ملیار دۆلارە،
کێشەی سەرەکیش ئەوەیە عێراق هیچ بۆرییو ژێرخانێکی دیكهى نییە بۆ ناردنی نەوتەکەی
بەرەو تورکیا یان وڵاتانی دیكه.
باس لهوهشدهكهن، ئامانجی دوەمی ڕاپۆرتەکە پێشنیازکردنی چارەسەرە
بۆ واشنتۆن؛ ئامۆژگاریی ئەمریکا دەکات کە بەغدا هانبدات بۆ بەستنی هاوبەشیی ستراتیژیی
لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیی کەنداو (وەک ئیمارات)، نەک تەنها بۆ دۆزینەوەی ڕێگەی نوێی هەناردەکردنی
نەوت (وەک کەشتییە تاریکەکان)، بەڵکو بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنانو دابینکردنی کارەبا؛
بەمەش عێراق دەتوانێت خۆی لەژێر سایەو هەژمونی توندی تاران ڕزگار بکات.
