شارپرێس:
مەکتەبی سیاسیی ڕێکخراوی بەدر، هێرشێکی توندو ئاشکرایکردەسەر سیاسەتو
جموجۆڵەکانی عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق، هۆشداریشى پێدەدات لەوەی، بەهیچ جۆرێک
ڕێگەی پێنادەن هێز دژ بەگروپەکانی بهرهى مقاوهمه بەکاربهێنێت، یان لەژێر گوشاری
واشنتۆندا دەستبەرداری چەکەکانیان ببێت.
محەممەد ناجی سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی ڕێکخراوی بەدر لەبەیاننامەیەکی فەرمیدا
ڕایگەیاند، پێویستە بەتوندی ئاگاداربینو چاودێریى وردى سەرۆک وەزیران بكهین، نهك
بۆ ڕازیکردنی دڵی ئەمریکا، بچێتە دەرەوەی بنەما نیشتمانییەکان.
ناجی ئاماژەی جهختیكردهوه، "دەوڵەت نەیاری بهرهى مقاوهمه
نییەو بهرهكهش بەدیلی دەوڵەت نییە، هەرکەسێکیش بیهوێت ئێمه بخاتە بەرامبەر یەک،
خزمەت بەدوژمن دەکات".
مەکتەبی سیاسیی بەدر ترسی خۆی نیشاندا لەوەی، عهلى زەیدیی کەوتبێتە
ژێر کاریگەریی ڕاستەوخۆی گوشارەکانی ئەمریکاو خێرا ڕەزامەندیی لەسەر داواکارییەکانی
واشنتۆن دابێت بەبێئەوەی گەرەنتیی کشانەوەی تەواوی هێزەکانی دەستبکەوێت.
ڕێکخراوی بەدر بەتوندی ڕەخنەی لەو هاوکێشە نوێیە گرت کە کشانەوەی هێزەکانی
ئەمریکا لە 30ی ئەیلولی ئەمساڵدا، دەبەستێتەوە بەکۆنترۆڵکردنو ڕادەستکردنی چەکی
گروپەکان، بەیاننامەکە ئەم هەنگاوەی بەبەفیڕۆدانی کارتێکی بەهێزی نیشتمانی
ناوبردوه، پێشئەوەی واشنتۆن پابەندبونی خۆی بەکشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی لەخاکی
عێراقدا بسەلمێنێتو ڕایبگهیهنێت.
لەکۆتاییدا، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بەدر بەتوندترین شێوە وەڵامی لێدوانەکانی
حکومەتی دایەوەو وتی، "ئەو زانیارییانەی پێمانگەیشتون کە گوایە زمانێک هەیە بۆ
بەکارهێنانی هێز دژ بەبهرهى مقاوهمه، ئەگەر ڕاست بن، ئەوا بەزاندنی هێڵە سورەکانە؛
ئێمە نە ڕێگە بەسەرۆک وەزیران دەدەینو نە بەهیچ کەسێکی دیكهش کە بەزمانی هێز لەگەڵ
ئێمهدا گفتوگۆ بكات قسه بكات".
هۆشدارییە توندەکانی ڕێکخراوی بەدرو گروپەکانی دیكه، ئاماژەیەکی ڕونن
بۆ ئەوەی کە بڕیاری بێچەککردنی گروپهكان بەبێ باج تێپەڕ نابێت، لەکاتێکدا ئەمریکا
گوشارەکانی قورسکردوە، تارانو هاوپەیمانەکانی بەغدا دەخەنە بەردەم بژاردەیەکی
توند، ئهویش یان پاراستنی چەکی بەرگریی وەک هێڵی پێشەوە، یان ڕوبەڕوبونەوەی ڕاستەوخۆ
کە ڕەنگە سەقامگیریی سیاسیی تەواوی عێراق لەباربەرێت.
