شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازیی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، لەئۆپەراسیۆنێکی پێشوەختەو وردا، توانیویانە یەکێک لەگەورەترین تۆمەتبارانی بواری (سپیکردنەوەی پارەو پارەدارکردنی تیرۆر) لەپارێزگای سەڵاحەدین دەستگیربکەن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی، ئەم دەستگیرکردنە دوای چاودێرییەکی وردو بەپشتبەستن بەزانیاریی هەواڵگریی زۆر ورد ئەنجامدراوە، مەفرەزەکانی بەشی هەواڵگرییو ئاسایش لەفیرقەی 14ی پیادە، بەهاوکاریی دەزگا ئەمنییە پەیوەندیدارەکان، لەقەزای (شەرگات) تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی ئاماژەی بەوەکردوە، ئەم کەسە یەکێکە لەداواکراوە دیارەکانو بهگوێرهى مادەی (36) لەیاسای بەرەنگاربونەوەی سپیکردنەوەی پارەو پارەدارکردنی تیرۆر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوە.
ئەم هەنگاوە لەچوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی هێزە ئەمنییەکاندایە بۆ وشککردنی سەرچاوە داراییەکانی تیرۆرو تێکشکاندنی ئەو تۆڕانەی کە هاوکاریی دارایی گروپە چەکدارەکان دەکەن، لەئێستادا ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەر تۆمەتبارەکە گیراونەتەبەر.