شارپرێس:
د. ئیڤان کۆرکۆڤ، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ و بۆرییەکانی خوێن و چەوریی لە وروسیا، ئاماژە بەوە دەکات کە دابەزینی پەستانی خوێن هەندێک جار دەکرێت ببێتە هۆی مەترسیی لەسەر ژیان، هەروەها ڕوونی دەکاتەوە کە کەی پێویستە داوای فریاکەوتنی خێرا بکرێت.
بەپێی وتەی ئەو، بێجگە لە هەندێک حاڵەتی دەگمەن، نیشانەکانی دابەزینی پەستانی خوێن وەک بێهێزی، تەمبەڵی، دڵتێکەڵهاتن و نیشانە ناخۆشەکانی تر، بە شێوەیەکی گشتیی نابنە هۆی زیانی کوشندە بۆ جەستە، بەڵکو تەنیا هەستی ناڕەحەتیی درووست دەکەن و توانای کارکردن کەم دەکەنەوە. بەڵام دابەزینی بەردەوام و دووبارەبووەوەی پەستانی خوێن دەتوانێت کاریگەریی نەرێنیی لەسەر فەرمانەکانی دڵ دابنێت، بۆیە چارەسەرکردنی زۆر پێویستە.
هەروەک دەڵێت: ئەو کەسانەی تووشی دابەزینی پەستانی خوێن دەبن، زیاتر ڕووبەڕووی کێشە سەختەکانی دڵ و بۆرییەکانی خوێن دەبنەوە. لێدانی خێرای دڵ ئاماژەیە بۆ ئەوەی دڵ هەوڵێکی زۆر دەدات؛ ئەمەش میوانیزمێکی قەرەبووکردنەوەیە بۆ گەیاندنی ئۆکسجین بە شانەکان کە بەهۆی خاوبوونەوەی ڕەوتی خوێن لە بۆرییە کاندا کەمدەبێتەوە.
ئەو پزیشکە رووسییە ئاماژەی بەوەکردووە کە لێدانی خێرا باری قورس دەخاتە سەر دڵ، دابەزینی لەناکاوی پەستانی خوێن لەگەڵ تێکچوونی تەندروستی، دەکرێت نیشانەی خوێنبەربوونی ناوەکی، جەڵتەی دڵ، یاخود کێشەی تری مەترسیدار بێت کە پێویستی بە پەیوەندیکردنی خێرا بە بەشی فریاکەوتنەوە هەیە.