شارپرێس:
رۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرایکردوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بڕیاریداوە لەم هەفتەیەوە ئەو دیپلۆماتکارانەی بگەڕێنێتەوە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بەهۆی جەنگی ئێرانەوە ناوچەکەیان جێهێشتبوو، لەناویشاندا کارمەندانی باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەی ئەمریکا لەبەغدا و هەولێر هەن.
رۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ی ئەمریکی بەڵگەنامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکای بڵاوکردوەتەوە کەتێیدا ئەو کارمەند و دیپلۆماتکارانە بگەڕێنێتەوە باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانی لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بەهۆی ئاڵۆزبونی دۆخی ناوچەکە و فراوانبونی شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل ناوچەکەیان جێهێشتبوو.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لەگەڵ گەڕانەوەی دیپلۆماتکارە ئەمریکییەکان، هەروەها بڕیاریشدراوە رێکارە خۆپارێزی و نائاساییەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەمبکاتەوە، رەنگە ئەم رێکارانەش لەم هەفتەیەوە دەستپێبکاتەوە.
بەپێی راپۆرتەکەی "نیویۆرک تایمز"، ئەم بڕیارە باڵیۆزخانە و کۆنسوڵخانەکانی ئەمریکا لە عێراق، ئیسرائیل، لوبنان، سعودیە، قەتەر، ئوردن، عومان و کوێت دەگرێتەوە.