شارپرێس:
بۆ بەشداریکردن لهلوتکەی ڕێکخراوی هاوکاریی شەنگهای، سەرۆکی ڕوسیا، چین، ئێران و هیندستان دەگەنە بیشکیکی پایتەختی قرغیزستان، ئەم لوتکەیە دوو ڕۆژ دەخایەنێت و بڕیاره كۆبونهوهى چوار قۆڵى ئهنجامبدرێت.
بهگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، نزیکەی 10 سەرۆکی وڵات و حکومەت، کە هەندێکیان پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕۆژئاوا گرژیی تێدایە، ئامادەبونی خۆیان بۆ لوتکەکە پشتڕاست کردوەتەوە، ئەم لوتکەیە هاوکاتە لەگەڵ 25ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی رێکخراوەکە، کە ئامانجی دروستکردنی هێزێکی هاوسەنگە بەرامبەر بەهەژمونی ڕۆژئاوا.
ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا، شی جینپینگ، سەرۆکی چین، مەسعود پزشکیان، سەرۆکی ئێران و هەروەها نارێندرا مودی و شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی هیندستان و پاکستان، بەشداریی خۆیان لەلوتکەکەدا پشتڕاست کردەوە، کە بەسەرپەرشتیی سادیر جبارۆڤ، سەرۆکی قرغیزستان بەڕێوە دەچێت، وا بڕیارە بۆ پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوانیان پوتین و پزیشکیان کۆبونەوەیک بکەن.
ئەم بلۆکە 10 وڵات لە خۆ دەگرێت کە بریتین لە بێلاروس، چین، هیندستان، ئێران، ڕوسیا، کازاخستان، قرغیزستان، ئۆزبەکستان، پاکستان و تاجیکستان، ڕێکخراوەکە هەوڵ دەدات ببێتە چەقی هاوسەنگکردنی هێز بەرامبەر بەهەژمونی ڕۆژئاواو گرنگی بە پرسە ئەمنییەکان و ئابوری دەدات.
