شارپرێس:
سەرۆکی ڕهوتی حیكمهی نیشتمانی، جەختی کردەوە کە قەیرانی گەروی هورمز کورتخایەن دەبێت و دەشڵێت، پێویستە عێراق هەناردەی نەوتەکەی لەڕێگەی بۆریی نوێوە بەرەو دەریای سوورو دەریای ناوەڕاست هەمەچەشن بکات.
عەممار حەکیم، سەرۆکی رهوتی حیكمهی نیشتمانی، لەمیانەی کۆبونەوەیەکدا ڕایگەیاند، قەیرانی گەروی هورمز کورتخایەنە و درێژخایەن نییە و بەپشتیوانیی خودا چارە دەبێت.
بەڵام هۆشداریی دا کە نابێت سەرجەم هەناردەی نەوتی عێراق تەنیا بە گەرووی هورمزەوە ببسترێتەوە، بەڵکو پێویستە بۆریی هەناردەکردن بەرەو دەریای سوور و دەریای ناوەڕاست رابکێشرێت.
سەرۆکی رهوتی حیكمهی نیشتمانی، جەختی لەسەر پێویستیی کۆکردنەوەی چەک لەژێر دەسەڵاتی دەوڵەتدا لەرێگەی گفتوگۆوە کردەوە.
روونی کردەوە، پرۆسەی ڕادەستکردنی چەک بەدەستەی فەرمیی حەشدی شەعبی دەبێت وەک دامەزراوەیەکی ئەمنیی نیشتمانی، هاوکات پاڵپشتیی خۆی بۆ کەمپینی نەهێشتنی گەندەڵی و گەڕاندنەوەی سەروەتە دزراوەکان و کاراکردنی سندوقی گەشەپێدان بۆ بوژانەوەی کەرتی تایبەت دوپات کردەوە.