شارپرێس:
کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی سەیران بەن ئاگادارییەکی گرنگ ئاراستەی سەرجەم هاوڵاتییان، گەشتیاران، بازرگانان و شۆفێران دەکات و ڕایدهگهیهنێت، هاتوچۆ لەو دەروازەیە بۆ ماوەیەکی کاتی ڕادەگیرێت.
کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی سەیران بەن لهڕاگهیهندراوێكدا ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە، 30ـی ئابی 2026، بەهۆی بونی پشوی فەرمی لەکۆماری ئیسلامی ئێران، هاتوچۆی گەشتیاریی و چالاکییە بازرگانییەکان لەدەروازەی سەیرانبەن بۆ ماوەی 24 کاتژمێر پەکدەخرێن.
جەخت لەوەشکراوەتەوە، ڕۆژی دوشەممە، 31ـی ئاب، دەروازەکە بەڕوی گەشتیاران و بازرگاناندا دەکرێتەوەو جموجۆڵی هاتوچۆ تیایدا ئاسایی دەبێتەوە.
لەڕاگەیاندراوەکەدا هاتوە، رێکارەکان بەمەبەستی هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنی ئێرانی و بەهۆی پشوی فەرمی ئەو وڵاتەوە گیراونەتە بەر و داوا لەگەشتیاران و بازرگانان دەکرێت بۆ ئەو رێککەوتە سەردانی دەروازەکە نەکەن.