شارپرێس ـ یاسین نادر:
دواى بیستنى ده‌نگى ته‌قینه‌وه‌یه‌كى به‌هێز له‌سنورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاوبوه‌وه گوایه هێرشى درۆنى كراوه‌ته‌سه‌ر ئه‌و پارێزگایه، به‌ڵام سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كانى پارێزگاكه جه‌ختده‌كه‌نه‌وه، هیچ هێرشێكى درۆنى نه‌كراوه‌و ئه‌وه‌ى ڕویداوه ته‌قینه‌وه‌ى گوله تۆپێك بوه كه له‌لایه‌ن دوو گه‌نجه‌وه ده‌ستكاریكراوه.
سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كانى هه‌ڵه‌بجه ئاشكرایانكردوه، لەگەوڕێک لەنزیک گوندی کانی ماران لەسنوری هەڵەبجە تەقینەوەیەک ڕویدا‌و به‌هۆیه‌وه دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.
سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌ت بۆ شارپرێس وتى، "هێزە ئەمنییەکان له‌شوێنی ڕوداوەکەن‌و لێکۆڵینەوەیان دەستیپێکردوە ئاخۆ بۆچى ئه‌و گوله تۆپه له‌ناو ئه‌و (گه‌وڕ)ه‌دا بوه‌و هێزه ئه‌منیه‌كان به‌هه‌ستیاریه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شوێنى ڕوداوه‌كه ده‌كه‌ن‌و گومانى ئه‌وه‌یان هه‌یه پاشماوه‌ى ته‌قه‌مه‌نى دیكه له‌شوێنه‌كه هه‌بێت".
پۆلیسى هه‌ڵه‌بجه له‌وباره‌یه‌وه به‌فه‌رمى هاته‌ده‌نگ‌و ڕائید ئاکام قوتبه‌دین ئاغاوەیس وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ئاشكرایكردوه، "کاتژمێر 12:15 خولەک ئاگادارکراینەوە لەڕوداوێکی تەقینەوە لەگەڕەکی کانی ماران، دەستبەجێ تیمەکانمان لەبەشی پۆلیسی بەڵگەکانی تاوان‌و بەشی پۆلیسی ناوشار/ بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە لەگەڵ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەڵەبجە، گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە، بەداخەوە ده‌ركه‌وت لەئەنجامی دەستکاریکردنی گولە تۆپ لەنێو خانویەکدا دوو کەس بەناوەکانی (نەوزاد مارف ساڵح) له‌دایكبوى 1984و (سەرهه‌نگ که‌بیر ئه‌مین) له‌دایكبوى 1990 بونەتە قوربانی‌و گیانیان له‌ده‌ستداوه.
