پەیامێك لە عەباس عێراقچییەوە گەیەندرایە فوئاد حسێن

عیراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 479 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە پێشوازی لە محەمەد كازم سادق باڵیۆزی ئێران لە بەغدا كرد و پەیامێكی عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێرانی پێگەیشت.

بەگوێرەی بەیاننامەیەكی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دوایین پێشهاتەكانی دانوستانەكان كرا بە ئامانجی كەمكردنەوەی گرژییەكان و جەختیشیان لە گرنگی بەردەوامی هەوڵە دیپلۆماسییەكان كردەوە بۆ گەیشتن بە چارەسەری ئاشتییانە ‌و كەمكردنەوەی گرژییەكان و بەرزكردنەوەی سەقامگیری لە ناوچەكەدا.

لای خۆیەوە فوئاد حسێن دووپاتی كردەوە كە چارەسەری ئاشتییانە و دیالۆگ باشترین بژاردەیە بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكان، بە شێوەیەك كە ئاسایشی وڵاتانی ناوچەكە و بەرژەوەندییەكانیان بپارێزێت.