شارپرێس:
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر جێهێشتنی ئۆتۆمبێلی
لەپێش بەنزینخانە و لەناوکۆڵانەکان قەدەغەکرد و دەڵێت، هەر شۆفێرێک سەرپێچی بکات
سزادەدرێت.
بەڕێوەبەڕایەتیی
نەوت و کانزاکانی هەولێر لەئاگادارییەکدا ئاماژەی بەوەکرد،" ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل
لە پێش بەنزینخانە، لەسەر شەقام و ناو کۆڵانەکان بۆ نۆرەگرتنی بەنزین ڕۆژێک پێش
دابەشکردن (بەتایبەتی لە کاتی شەواندا) بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە ".
ئەوەشیخستەڕوو، هەر شۆفێرێک سەرپێچی بکات، ژمارەی ئۆتۆمبێلەکەی لەلایەن
بەڕێوەبەڕایەتیی هاتوچۆوە تۆمار دەکرێت و سزای پێبژاردنی بۆ دەنوسرێت.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر داوا لە هاوڵاتیان و شۆفێران دەکات بە
هیچ شێوەیەک ئۆتۆمبێل بۆ نۆرەگرتن لە شەقام و کۆڵانەکاندا ڕانەگرن و بەجێی نەهێڵن.