تره‌مپ داواى دادگایيكردنى سه‌ركرده‌كانى ئێران ده‌كات

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 136 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند، سەرکردەكانی ئێران  توانای نوێنەرایەتیکردنی دروستی وڵاتەکەیان نییە، زیاتر لە 100 هەزار خۆپیشاندەری ئێران کوژراون و دەشڵێت، سەركردەكانی ئێران بەهۆی تاوانی جەنگ دژ  به‌مرۆڤایەتی  ده‌بێت دادگایی بکرێن.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، بڵاویكردەوە، ئێران دەوڵەتێکی شکستخواردوەو کۆتایی هاتوە، ئەو وڵاتە نەهێزی دەریایی و نەهێزی ئاسمانی ماوە، هەروەها دراوەکەیان بەهای نەماوەو ناتوانن موچەی سەربازو پۆلیسەکانیان بدەن.

ئاماژەی بەوەشکرد،  ئاستی هەڵاوسان لەئێران بە %300خەمڵاندوسەرکردایەتییەکەیان بەتەواوی توانای بەڕێوەبردنی وڵاتی لەدەستداوەو توانای نوێنەرایەتیکردنی دروستی وڵاتەکەیان نییە.

باسی لەوەشکرد، تەنها شتێک ئێران هەیبێت بریتییە لەهەواڵی ساختەی ناو ئەمریکاو ئامادەیی بۆ کوشتنی خۆپیشاندەرانیان و داوای کرد بەهۆی تاوانی جەنگ دژ بە مرۆڤایەتی دادگایی بکرێن.